ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌وێ ده‌سـتخۆشی له ڕێبه‌رانی عێراق كرد له‌سه‌ر هاوكاریـكردنیان پـێـكه‌وه بۆ به‌ره‌وپـێشـبردنی پـرۆسه‌ی سـیاسی له عێراقدا. به‌ر له گه‌یشـتنیشی بۆ به‌غدا له
ئیرله‌نداوه داوای له وڵاتانی عه‌ره‌ب كرد ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی دیپـلۆماسـیـیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا به‌رز بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندیـیه ئابوریـیه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا زیاد بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر كرمانج گوندی پـرۆفیسـۆر له زانكۆی تێنسی سـته‌یت سـازكردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.