پاپا بێنێدكتی شـازده دواترین ڕۆژی له ئه‌مریكا له گراوند زیرۆ ئه‌و شـوێنه‌ی هێرشه تێرۆریسـتـیـیه‌كانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 له نیویۆرك به‌سه‌ربرد.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا باربارا شۆێتزو له نیویۆركه‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان وریا كاڵێ به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
پاپا په‌یامی ئاشـتی خۆی هێنا بۆ خاكی پـیرۆز له كاتێـكدا به‌ره‌و جێـگای پـێشـووی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی ڕۆیشت.
پاپا بێنێدكت له كوڕنوشدابوو به‌بێ ده‌نگی بۆ نوێژكردن له‌سه‌ر كورسـیـيه‌كه‌ی كه له‌به‌رده‌م مۆمێـكی گه‌وره‌دا كه دوایی خۆی دایگیرسـاند.
پاشـان پاپا نوێژێـكی كورتی خواست بۆ ئاشـتی و چاكبوونه‌وه‌ی ڕزگاربووه‌كان و كه‌سوكاری قوربانیـیه‌كان له هێرشـه‌كانی نیویۆرك و واشـنتن و په‌نسلڤانیا.
پاپا بێنێدێكت: " ئه‌ی خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی و به‌زیی و چاكبوونه‌وه، سه‌یرێـكمان بكه ئێمه‌ی خاوه‌ن چه‌ند ئاین و كه‌لتور كه ئه‌مڕۆ لێره‌دا كۆبووینه‌ته‌وه له‌م جێـگایه‌دا كه ئازار و توندوتیژی بێ وێنه‌ی تیا ڕوویدا. داوای چاكه‌ی تۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناكی هه‌میشه‌یی ئاشـتی بـبه‌خشیت به‌وانه‌ی لێره‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا. بۆ ئه‌و قاره‌مانانه‌ی یه‌كسه‌ر ئاماده‌بوون به هاناچوونی بێ تاوانه‌كان له پـیاوان و ژنان كه قوربانی ئه‌م كاره‌سـاته بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاتبوون بۆ كاركردن له ڕۆژی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 دا.
پاشـان پاپا كۆبۆوه له‌گه‌ڵ دوو ده‌سته له ڕزگاربووان و نوێنه‌رانی كه‌سوكاری قوربانیـیه‌كان.
په‌بێی لێـپـرسـراوان پاپا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سـه‌ردانی جێـگای كاره‌سـاته‌كه له ئه‌جیندای ئه‌بێت له سه‌ردانه سێ ڕۆژیـیه‌كه‌یدا بۆ شـاری نیویۆرك.
پاپا بێنێدكت سه‌ردانی شوێنی هێرشه تێرۆریسـتیـیه‌كانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ری نیویۆرك ده‌كات
- Barbara Schoetzau