كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی عه‌ره‌بی كاسـێـتێـكی ڤیدیۆیی باڵوێزی پاكسـتان بۆ
ئه‌فغانسـتانی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و له لایه‌ن میلیتانه‌كانی تاڵیبانه‌وه ڕفێندراوه.
ئه‌و كاسێته ڤیدیۆیـیه‌ی تاریق عه‌زیزودین ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه بڵاوكرایه‌وه.
عه‌زیزودین ده‌وروبه‌ری به چه‌كداران گیرابوو كاتێـك بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن قسه‌ی كرد له‌و ده‌مه‌وه‌ی كه له مانگی دووه‌وه دیار نه‌ماوه. ئه‌و گوتی ئه‌و و شـۆفێر و پاسه‌وانه‌كه‌ی كه ڕفێندراون له ڕه‌وشێـكی باشدان، هه‌رچه‌نده گوتیشی فشـاری خوێنی به‌رزبۆته‌وه و دڵیشی ئازاری هه‌یه.
ئه‌و گوتی هه‌رسێـكیان ڕفێندران له ده‌مێـكدا كه له هه‌رێمی خه‌یبه‌ری پاكسـتانه‌وه به‌ره‌و كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتانه‌وه ده‌ڕۆیشتن.
عه‌زیزودین داوای له حكومه‌تی پاكسـتان و شـاند‌ی پاكسـتان له چین و له ئێران كرد مه‌رجی ڕفێنده‌ره‌كانی به‌جێ بگه‌یه‌نن، ئه‌و باڵوێزه نه‌یگوتووه مه‌رجه‌كانیان چیـیه.