پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی پـێشـووتری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
جێمی كارته‌ر له سوریا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری دوره وڵاتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی حه‌ماس خالید مشـعه‌ل سـازبدات له دواترین وێزگه‌ی گه‌شـته‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز كارته‌ر گه‌یشته دیمه‌شـقی پایته‌ختی سـوریا بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ خالید مشـعه‌ل و سه‌رۆكی سـوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
به‌ڕێز كارته‌ر كه براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵه له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت مشـعه‌ل ڕازی بكات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریـیه‌كی ئاشـتیـیانه بۆ جیاوازیـیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له لایه‌ك و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی نه‌یاری حه‌ماس له لایه‌كی دیكه.
شـایانی باسه ئه‌م بڕیاره‌ی جێمی كارته‌ر بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حه‌ماس بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی كاربه‌ده‌سـتان له ئیسرائیل و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام له لایه‌ن كاربه‌ده‌سـتانی میسره‌وه پـێشـوازیـيه‌كی گه‌رمی لێـكرا و ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش له میانه‌ی وتارێـكی له زانكۆی ئه‌مریكایی له قاهیره له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پـشـتیوانیـیه‌كی گه‌وره‌ی لێـكرا.
ئایه به‌تراوی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان سـمكۆ عه‌زیز و خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:46 خوله‌كه.