وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ئه‌و هانی وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسێی عێراق ده‌دات ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسـیـیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدادا به‌رز بكه‌نه‌وه وه‌ك هاوسه‌نگیـیه‌ك بۆ كاریگه‌ری ئێران. ده‌شڵێت عێراق ده‌بێت به ته‌واوه‌تی تێكه‌ڵاوی جیهان عه‌ره‌ب بكرێته‌وه.
بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه كۆنده‌لیزا ڕایس بۆ چه‌ند كارێـكی دیپـلۆماسی به‌ره‌و كه‌نداو به‌ڕێبكه‌وێت، له‌وانه به‌شـداریـكردن له كۆنگره‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق له كوه‌یت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گه‌ڵه‌ست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان سـمكۆ عه‌زیز و موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:27 خوله‌كه.
كۆنده‌لیزا ڕایس هانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌دات ئاسـتی په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌رز بكه‌نه‌وه
- David Gollust