سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت ئێسـتا ئه‌و له هه‌موو كاتێـك زیاتر
دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌لقاعیده له عێراقدا شـكسـت ده‌هێنێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز نوری ئه‌لمالیكی له‌میانه‌ی سه‌ردانێـكیدا بۆ باره‌گای یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسـل قسه‌ی به ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپایی كرد و گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی سووره له‌سه‌ر به‌زاندنی تێرۆریزم.
له ناو عێراقیش سه‌باره‌ت به كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، كاربه‌ده‌ستانی بریتانی ده‌ڵێن به هێرشێـكی ئاسـمانی هاوپه‌یمانان له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق 4 میلیتان كوژراون و یه‌كێـكی تریش برینداربووه.
ده‌مڕاسـتی له‌شـكری بریتانیا مه‌یجه‌ر تۆم هۆڵۆوه‌ی گوتی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه كۆمه‌ڵێـكی كردۆته ئامانج كه ئاڕپـیجیان پـێ بووه.
له توندوتیژیـیه‌كی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت پـێشتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ له پارێزگای ئه‌نبار 2 سه‌رباز كوژراون.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له ناوچه‌كانی عه‌ره‌بی سـوننه ڕوویدا و له ئه‌نجامدا زیاتر له 50 كه‌س كوژران و 94 كه‌سی تریش برینداربوون.