به‌رپـرسـانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له ناوچه‌ی
سوننه‌كان كه له‌م دوایـیانه‌دا نیمچه ئارامیـیهكی به‌خۆوه بینیبوو 50 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵـكیش برینداربوون.
یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌یان له شـاری باقوبه ڕوویدا كاتێـك ماشێـنێـك له به‌رده‌م ڕێسـتورانێـكی قه‌ره‌باڵغ له ده‌ره‌وه‌ی باره‌گاكانی حكومه‌ت له ده‌وری نیوه‌ڕۆدا ته‌قیـیه‌وه و 40 كه‌س كوژران كه ژن منداڵیشـیان له نێودا بووه.
سه‌رچاوه‌كانی پـۆلیسی ده‌ڵێن ئه‌وان پـێشـبینی ده‌كه‌ن زیانه گیانیـیه‌كان به‌رزتر ببێته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌میش له خۆرئاوای به‌غدا له شـاری ڕومادی ڕوویدا و به لایه‌نی كه‌م 13 كه‌سیش له‌وێ كوژران. ههرچهندیـكه هێشـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی ماشێنی بۆمبڕێژراو بووه و یاخود هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ.
هیچ كۆمهڵێـكیش به‌رپـرسـیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له ئاكامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عێراق به لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا ڕۆژی دووشه‌ممه مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در داوای له حكومه‌تی عێراق كرد هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایش بوون و له‌سه‌ر جێبه‌جێـنه‌كردنی فه‌رمانه‌كان له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌دا ده‌ركران بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.
گوتی ئه‌وانه به قسه‌ی مه‌لا ئاینیـیه‌كانی خۆیان كردووه و ده‌بێت ڕێزیان لێبگیرێت.
شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی عێراق 1300 سه‌رباز و پـۆلیسـیان ده‌ركرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووبوون به‌شـداری له‌و شه‌ڕانه‌دا بكه‌ن كه له دژی میلیشـیا شیعه‌كان له شـاری به‌سره و ناوچه‌كانی تر ئه‌نجام درا.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی باقوبه و دوایین هه‌واڵی سیاسی له به‌غدا و باری ئاسایشی له كه‌ركوك و ته‌قینه‌وه‌كانی موسڵ په‌یامنێرانی به‌شی كوردی ڕاپـۆرتیان ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.