له بیسـته‌مین سـاڵیادی پـرۆسه‌ی ئه‌نفالدا كه له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه له دژی گه‌لی
كورد جێبه‌جێـكرا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ناوه‌ندی چاك خۆپـیشـاندانێـكی جه‌ماوه‌ریـیان بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له شـاری سـتۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید سـازكرد.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له سوید شه‌پـۆل فاخر مێرگه‌سووری ڕاپۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت خۆپـیشـانده‌ران داخوازیـنامه‌یه‌كیشـیان به باڵوێزخانه‌ی عێراق داوه و تیادا داوا ده‌كه‌ن بڕیاری دادگا به‌سه‌ر تاوانكارانی ئه‌و كۆمه‌ڵ كوژیـیه جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌ها داوشـیان كردووه تاوانباره‌كانی تریش به‌بێ جیاوازی ڕاپـێـچی به‌رده‌م دادگا بكرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:35 خوله‌كه.