هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ مه‌سه‌له‌ی پـێـكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
له پاش شه‌ڕی ناوخۆی كورده‌كانی عێراق له ناوه‌ڕاستی سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا دوو حكومه‌ت له كوردسـتاندا كاری ده‌كرد، هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ر به یه‌كێـك له دوو پارته سه‌ره‌كیـیه‌كه‌ی كوردسـتان بوون. ئه‌م جۆره به‌ڕێوه‌بردنه له پاش چه‌ند سـاڵێـكی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به شێوه‌یه‌كی نیوه‌ناچڵ ئه‌م حكومه‌تانه یه‌كیان گرته‌وه، وه ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت مانه‌وه كه بریتی بوون له وه‌زاره‌ته‌كانی داد، دارایی، پـێشـمهرگایهتی و ناوخۆش، واته ئه‌و چوار وه‌زاره‌ته سهرهكیـیهی كۆڵه‌كه‌ی حكومه‌تی له‌سه‌ر داده‌نرێت.
ئێستاش پاش ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان پارتی دیموكراتی كوردسـتانی عێراق و یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان و پاش زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سـیاسی ئه‌م دوو لایه‌نه بڕیار دراوه ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش یه‌ك بگرنه‌وه، هاوكات ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیش كه‌م بكرێنه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بنچینانه‌ش كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان دابمه‌زرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:44 خوله‌كه.