له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت هێزه‌كانی 13 سه‌رهه‌ڵداوی كوردیان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیادا كوشتووه.
كاربه‌ده‌سـتان گوتیان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه 11 سه‌رهه‌ڵـداوی پارتی
كرێـكارانی كوردسـتانیان له ناوچه‌ی ده‌رسیمیان كوشـتووه. هه‌روه‌ها 2 سه‌رهه‌ڵداوی تریش له ناوچه‌ی دیاربه‌كر.
په‌كه‌كه هیچ لێدوانێـكی له‌باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه نه‌داوه.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دادگایه‌كی توركیا سـیاسه‌تمه‌داری كورد له‌یلا زانای به 2 سـاڵ زیندانی حوكم دا به بیانووی پـێشـێـلكردنی قانونه‌كانی دژه تێرۆریزم.
سـاڵی ڕابردوو له‌یلا زانا له ڤیسـتیڤاڵێـكی كوردیدا به ڕێزه‌وه باسی له عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد كردبوو.
له‌یلا زانا پـێشتر 10 سـاڵی له زیندان بردۆته‌سه‌ر به تاوانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا هه‌یه.
شـایانی باسه له‌یلا زانا خه‌ڵاتی سـاخارۆڤی سـاڵی 1995 ی بۆ مافه‌كانی مرۆڤی پێ به‌خشـرا له‌سه‌ر داكۆكیـكردنی له مافه‌كانی گه‌لی كورد.