ڕۆژی 9 ی چواری سـاڵی 2003 نه‌ك هه‌ر بۆ عێراقیـیه‌كان به‌ڵكو بۆ زۆرێـكیش له وڵاتانی ناوچه‌كه ڕۆژێـكی ئاسایی نه‌بوو، له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌ی كۆتایی به ده‌یان سـاڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یه‌كێـك له هه‌ره به‌دترین دیكتاتۆره‌كانی جیهان هات.
ئه‌مڕۆ و پاش پـێـنج سـاڵ له تێـكشـكانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن له مه‌یدانی فرده‌وسی شـاری به‌غدادا، له‌و وڵاته‌دا كه چه‌ند هه‌ڵـبژاردنێـكی تیادا كراوه، وه زۆرێـك له پـێـكهاته‌كانی گه‌لی عێراق به‌شـدارن له ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌وانه‌ی پـێش پـێـنج سـاڵ ئۆپـۆزیسـیۆن بوون و ئێسـتا فه‌رمانڕه‌وان وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و كوێ بردووه كه به عێراقی نوێ ناوزه‌دی ده‌كه‌ن.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشـك بخرێته سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح له مێزگردێـكدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كورد له واشنتن.
دكتۆر كرمانج گوندی، مامۆستای زانكۆی تێنسی سـته‌یت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 14:44 خوله‌كه.