ڕابه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی ڕۆژی دووشه‌ممه له ئۆرشه‌لیم هه‌وڵیانداوه پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پـێشـه‌وه به‌رن.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له نووسـینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا له پایته‌ختی ئیسرائیل ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر له نووسـینگه‌ی خۆی له ئۆرشه‌لیم میوانداری مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان بوو له‌و ده‌مه‌وه‌ی مه‌حمود عه‌باس پـێـنج هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر وتووێـژه‌كانی ئاشـتی ڕاگرت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی كرده‌ی له‌شـكری ئیسـرائیلی له كه‌رتی غه‌ززه كه تیایدا پـتر له 120 فه‌له‌سـتینی كوژران، نیوه‌یان چه‌كدارانی فه‌له‌ستینی بوون و ئه‌وی دیكه‌ی هاوڵاتیـیانی سڤیل بوون.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یاندا هه‌ردوو ڕابه‌ری ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كرده له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه بكه‌نه ڕابردوو، هه‌روه‌ها پـرۆسه‌ی ئاشـتی بخنه‌وه سه‌ر ڕێـڕه‌وی خۆی.
مارك ڕێگێڤی وته‌بێژی ئیهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت:
" ئێمه هه‌مووان وابه‌سـته‌یی ئامانجی هه‌وڵدان به گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنێـكی مێژوویین له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ. ئه‌مه كرۆكی مه‌سه‌له‌كه‌یه."
هاوكات هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینی یه‌كتری به شـكسـتهێنانی له جێبه‌جێـكردنی به‌ڵێنه‌كانی پلانی نه‌خشه‌ی ڕێـگه‌ی ئاشـتی تاوانبار ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه پـشتگیری لێـده‌كرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له‌مه‌ڕ جڵه‌وكردنی گروپی میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتینی هه‌وڵی ته‌واوی خۆی نه‌خسـتۆته گه‌ڕ. هاوكات مه‌حمود عه‌باس گازنده سه‌باره‌ت به فراوانكردنی ئۆردوگای جوله‌كه‌نیشـینه‌كان ده‌كات.