سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌ی مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا
ئه‌لسه‌ر له به‌شـداریكردن له پـرۆسه‌ی سـیاسی بێ‌به‌ش ده‌كرێت تاكو له‌شـكری مه‌هدی هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا كه له‌سه‌ر كه‌ناڵی CNN ڕۆژی دووشه‌ممه په‌خشـكرا گوتی هه‌روه‌ها به‌شـداریكردن له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی داهاتوودا ده‌وه‌سـتێـته سه‌ر هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی میلیشـیا شیعه‌كان.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له ئاكامی شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدای نێوان هێزه عێراقیـیه‌كان و ئه‌مریكایـیه‌كان له دژی چه‌كداران به لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س كوژراون.
شـه‌ڕه‌كه له ناوچه‌یه‌ك هه‌ڵـگیرسـاوه كه له‌وێ موقته‌دا ئه‌لسه‌در لایه‌نگرانی خۆی پـڕ چه‌ك كردووه. شـایانی باسه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌و پـیاوه ئاینیـیه داوای ئاگربه‌سـتی ده‌كرد.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن به لایه‌نی كه‌م 78 كه‌سی تریش له شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا برینداربوون و ژن و منداڵیشـیان له نێودایه.