قادر عه‌زیز سـكرتێری گشـتی حزبی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردستان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا ئێمه نازانین كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان چۆن داده‌مه‌زرێته‌وه و به‌شـداری حزبه سـیاسیـیه‌كانی تر له كابینه‌كه‌دا چۆنه و چه‌نده. هه‌روه‌ها هه‌تا ئێسـتا له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حزبه‌كاندا نه‌كراوه و نازانین به‌رنامه‌ی ئه‌و حكومه‌ته چیـیه و چه‌ند ئه‌و به‌رنامه‌یه له پـراكتیكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشـه‌كان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.