هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان كردووه بۆ ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری به‌سـره و گرفت و ئاڵۆزكاریـیه‌كانی نێوان لایه‌نه شـیعه‌كان له عێراقدا. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
شه‌ڕ وه‌ك زۆرێـك له شـیكه‌ره‌وه‌كان له‌و بڕوایه‌دان دوا بژاره‌یه له پاش گفتوگۆ و وتووێـژ و مشـتومڕ و دانوسـتاندن و چه‌ندان و چه‌ندان جۆری تری هه‌وڵی دیبلۆماسی، وه ئه‌و باره نیـیه ته‌نها له خۆڕا دروستبێت به‌ڵـكو زه‌میـنه‌یه‌كی ته‌واوی لێـك تێـنه‌گه‌یشـتن ده‌یڕه‌خسـێنێت كاتێـك به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كان به یه‌كدا ده‌ده‌ن و خواستی به‌شی شێری ده‌سه‌ڵات زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كاندا و ڕێـگه ده‌دات زمانی تفه‌نگ بكه‌وێته گۆ.
ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت ته‌نها له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دابێت كه له ڕووی نه‌ژادی یان ئاینی یان ئایدیۆلۆژیـيه‌وه جودابن له یه‌كدی. نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش له عێراقی دوێنی و ئه‌مڕۆدا زۆرن وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆی كورده‌كان له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و ئه‌وه‌ی له‌م یه‌ك دوو هه‌فته‌یه‌ی ڕابردووشـدا له به‌سـره ڕوویدا. شیعه‌ئاینزاكانی عێراق چه‌ند لایه‌نێـكی سه‌ره‌كیـیان هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق، لایه‌نی سه‌دریـیه‌كان، پارتی فه‌زیله و پارتی ده‌عوه‌ش، به تایبه‌تی ئه‌م چوار لایه‌نه بایه‌خێـكی زۆر ده‌ده‌ن به شـاری به‌سـره چونكه:
یه‌ك شـارێـكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته.
دوو تاقه به‌نده‌رێـكی عێراقیـیه.
سێ هاوسـنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی كوێت و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
ئینجا ئه‌وه‌ی له‌م شـاره‌دا باڵاده‌ستبێت ته‌واوی مه‌سه‌له هه‌سـتیار و گرنگه‌كانی له ژێر ده‌سـتدا ده‌بێت.
زۆرێـك له دانیشـتووانی به‌سـره له لێـدوانه‌كانیاندا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كێشـه‌كان له پاش كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیاوه ده‌سـتیپــێـكردووه ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر پـۆسـته گرنگه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌ی باشوری عێراق مشـتومڕ كه‌وته نێو لایه‌نه‌كانه‌وه. هه‌رچه‌نده هاوكاتی ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق كه نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیر بۆخۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد ڕاده‌گه‌یه‌نرا ئه‌م كرده له‌شـكریـیه ته‌نها ده‌سته و تاقمه چه‌كداره جه‌رده‌كان ده‌گرێته‌وه كه خه‌ریكی تێـكدانی ژێرخانی ئابوری ئه‌م پارێزگایه‌ن و هیچ لایه‌نێـكی سـیاسی و ئاینی ناگرێته‌وه، به‌ڵام هاوكات بۆ نمونه لایه‌نی سه‌دریـیه‌كان جه‌ختیان ده‌كرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كرده له‌شـكریـیه‌ی مالیكی كه سه‌ر به پارتی ده‌عوه‌یه لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در مه‌به‌سته تیایدا تا لاوازیان بكات و نه‌توانن به‌شـداریـیه‌كی كاریگه‌ریان هه‌بێت له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:35 خوله‌كه.