ڕۆژی هه‌ینی گه‌لی ئه‌مریكا سـاڵیادی مارتن لوثه‌ر كینگی ڕێبه‌ری مافه سڤیلیـیه‌كانیان
به‌رز ڕاگرت كه پـێش 40 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێـكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كوژرا.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌مریكا زۆر به داخه بۆ مردنی یه‌كێـك له گرنگترین ئه‌و كه‌سـانه‌ی له مێژوودا داكۆكیـیان له مافه سڤیلیـیه‌كان كردووه. گوتیشی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو پـێشـكه‌وتنانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون وه‌لێ هێشـتا خه‌باتی مارتن لوثه‌ر كینگ كۆتایی پـێـنه‌هاتووه.
مارتن لوثه‌ر كینگ ئه‌و پـیاوه‌ی كه خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشـتی برده‌وه له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی یادی كرایه‌وه، له‌وانه له مێمفسی سـتانی تێنسی ئه‌و شـاره‌ی له‌وێ ته‌قه‌ی لێـكرا و كوژرا كاتێـك ئه‌و له ته‌مه‌نی 39 سـاڵیدا بوو. ڕێپـێوان له شـاره‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها خه‌ڵـكی له‌به‌رده‌م ئه‌و شوێنه‌ی لێی كوژرا (مۆتێل لۆرین) كۆبوونه‌وه و چه‌پكه گوڵیان له به‌رده‌می داده‌نا.
جۆن مه‌كـكه‌ینی كاندیدی پارتی كۆماریش به كۆمه‌ڵێـك خه‌ڵـكی گوت كه له‌به‌رده‌م مۆتێـله‌كه‌دا كۆبووبوونه‌وه ئه‌و هه‌ڵه بووه كاتێـك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه ڕۆژێـكی پـشـووی فیدراڵی بۆ ڕێزلێنان له مارتن لوثه‌ر كینگ دابنرێت.
هه‌ر له مێمفسیش هێله‌ری كلنتنی كاندیدی دیموكرات گوتی له ئه‌نجامی هه‌وڵ و خه‌باتی مارتن لوثه‌ر كینگه‌وه ژنێـك و ئه‌مریكایـیه‌كی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریكی ئێسـتا ده‌توانن بـبنه سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له سـتانی ئندیاناش كاندیدكه‌ی تری دیموكراته‌كان باراك ئۆبامای ڕه‌ش پـێست گوتی
ئه‌مڕۆ یاده‌وه‌ریـیه‌كی خه‌مناكی وڵاته‌كه‌یه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه مارتن لوثه‌ر كینگ خه‌باتێـكی ئاشتیــیانه‌ی له دژی ئه‌و جیاوازیـیه‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكایـیه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریكیـیه‌كان ده‌كرا له سـاڵانی په‌نجا و شـه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا.
له ئه‌نجامی خه‌بات و تێـكۆشـانی ئه‌و پـیاوه مه‌زنه قانونی مافه سڤیلیـیه‌كان له 1964 دا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌سه‌ندكرا.
هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:16 خوله‌كه.