وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 2
ڕۆژنامه‌وانی بیانی له زیمبابۆی و تۆمه‌تباركردنیان له سـایه‌ی قانونه ڕه‌قه‌كانی ڕاگه‌یاندی ئه‌و وڵاته‌دا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی زیمبابۆی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز باری بێره‌ك‌یان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانێـكی به‌ریتانیدا له هاراری پایته‌ختی زیمبابۆی ده‌سـتگیركرد.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان تۆمه‌تی كاركردنی ڕۆژنامه‌وانیـیان به‌بێ مۆڵه‌تی حكومه‌ت ئاڕاسـته‌كراوه. به‌پـێی قانونی زیمبابۆی ئه‌و كاره به تاوان داده‌نرێت، وه به زیندان یان به ده‌ركردن له وڵات سـزای ده‌درێت.
هاوكات ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه پـێویسـته ڕۆژنامه‌وانان له‌گه‌ڵ ڕێـكخراوه ناحكومیـیه‌كاندا ڕێـگه‌ی كاركردنیان له زیمبابۆی پـێـبدرێت.
گۆردن جۆندرۆ ئه‌مانه‌ی له بوخارسـتی پایته‌ختی ڕۆمانیا ڕاگه‌یاند كه یاوه‌ری سه‌رۆك بوش ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌ی ناتۆ.
له لای خۆیه‌وه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له زیمبابۆی هۆشـداری به هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكا دا كه ئامێری كامێرا له ناوچه دوره‌كان و ده‌وروبه‌ری چالاكیـیه سـیاسیـیه‌كاندا به‌كارنه‌هێنن.