سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی فه‌رمانی به هێزه‌كانی خۆی داوه
هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له دژی میلیشـیا گومانباره شیعه‌كان ڕابگرن.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و به‌یانـنامه‌یه‌ی ده‌ركرد، تیایدا ده‌ڵێت مه‌به‌ست لێی پـێدانی كاته بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چه‌كه‌كانیان دابنێن. به‌ڵام نه‌یگوت ئه‌م ڕاگرتنه تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
پـێش ڕۆژێـك به‌ڕێز ئه‌لمالیكی گوتی ئه‌و نیازی هه‌یه فه‌رمان به هێزه چه‌كداره‌كانی بدات شـاڵاوی زیاتر له دژی میلیشـیا شیعه‌كان له باشوری عێراق ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند له دژی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له به‌غدا و شـوێنه‌كانی تری وڵاته‌كه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق گۆڕه‌پانی شه‌ڕه خوێناویـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه بوو كه له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و میلیشـیا شیعه‌كانی سه‌ر به مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در هه‌ڵـگیرسـا.
له هه‌واڵێـكی تردا هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی خۆكوژێـك خۆی له پـرسـهیهكدا له پارێزگای دیاله‌ی باكوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون.
پـۆلیس گوتی هێرشـبه‌ره‌كه تهقهمهنیـیهكانی له ناو قه‌ره‌باڵغی ماتهمگێڕهكاندا ته‌قاندۆته‌وه.