ئیسـرائیل له بایه‌خی ڕاپـۆرته‌كانی ڕاگه‌یاندن كه‌م ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ئاستی
به‌رزی گرژی به درێژایی سـنووری سـوریا و ده‌ڵێن ئه‌و ڕاپـۆرتانه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیـیان نیـیه.
له‌و باره‌یه‌وه جێـگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسـرائیل حایـیم ڕامۆن ده‌ڵێت ئیسـرائیل هیچ نیازێـكی نیـیه بۆ هێرشـكردنه سه‌ر سـوریا.
شـایانی باسه هه‌واڵه‌كانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئیسـرائیل و عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به كه‌ڵه‌كه‌كردنی هێز له‌سه‌ر سـنووری نێوان ئیسـرائیل و سـوریا نیگه‌رانی هێنایه كایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، وه یان له نێوان ئیسرائیل و ڕێـكخراوی حزبوڵڵای ئیسلامی كه سوریا پـشـتیوانی
لێـده‌كات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕۆژنامه‌ی ئه‌لقودس ئه‌لعه‌ره‌بی بنكه له له‌نده‌ن بڵاویكرده‌وه كه‌وا سوریاش 3 یه‌كه‌ی زرێپـۆشی نزیـك سـنووری ئیسرائیل بڵاوكردۆته‌وه بۆ به‌رگریـكردن له‌خۆی له هه‌رچ هێرشـێـكی ئیسرائیل بۆ سه‌ری.
ئه‌مه له كاتێـكدا دێت كه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئێهود باراك به‌رنامه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه. به‌ڵام گوته‌بێژێـكی ئیسرائیلی گوتی ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌كی به گرژیـیه‌كانی سه‌ر سـنووره‌وه نیـیه.