دادگایه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه كه پارتی كرێـكارانی
كوردسـتانی ناسـراو به په‌كه‌كه وه‌ك ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی له‌نێو لیسـتی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ڕیزبه‌ند بكات.
دادگای ناوبراوی بنكه له لۆكسـمبۆرگ كه دووهه‌مین باڵاترین دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپایه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه هه‌نگاوی سـاڵی 2002 ی بۆ ڕیزبه‌ندی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌نێو لیستی ڕه‌شـدا و بلۆكردنی دارایی په‌كه‌كه و باڵی سـیاسی ئه‌و كاره به گوێره‌ی یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كارێـكی نایاسایی بوو.
بڕیاری یه‌كه‌می دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت یه‌كێتی ناوبراو له‌و كاته‌دا له پاساو و سه‌لماندنی ئه‌و هه‌نگاوه‌یدا شـكستی هێنابوو.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه توركیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پارتی كرێـكارانی كوردسـتانیان به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی پـێناسه كردووه.
حكومه‌تی توركیا وه‌باڵی كوژرانی نزیـكه‌ی 40 هه‌زار كه‌س له سـاڵی 1984 وه ده‌خاته ئه‌ستۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی گروپی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له‌پێناو به‌ده‌سـتهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ هه‌رێمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای زۆرینه كوردنشین ده‌سـتیان به خه‌باتی چه‌كداری كردووه.