وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سێـرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت مۆسـكۆ به توانایی به‌رگری و ده‌سه‌ڵات و
وزه‌ی ئابوری وه‌ڵامی هه‌ر فراوانتركردنێـكی ناتۆ ده‌داته‌وه.
لاڤرۆڤ ڕۆژی چوارشه‌ممه له مۆسـكۆ دواوه له كاتێـكدا جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له 72 وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ داوایكردووه له بانگهێشـتكردنی ئۆكرانیا و جۆرجیا بۆ ده‌سـتپـێـكردن به پـرۆسه‌ی هێنانه ده‌سـتی ئه‌ندامێتی.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ڕوسی له زاری لاڤرۆڤه‌وه وه‌كو به یاسـادانه‌رانی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ڕاگه‌یاندووه كه هیچ فراوانتركردنێـكی ناتۆ به‌بێ كاردانه‌وه‌ی مۆسـكۆ نابێت كه دژ به هه‌بوونی ناتۆدایه له‌سه‌ر سـنووره‌كانی.
لاڤرۆڤ وتی مۆسـكۆ ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرێت له‌سه‌ر بڕیارێـكی په‌رله‌مانتاری كاربكات كه داوای دان پـیادانان ده‌كات به دوو ناوچه‌ی دابڕاوی سه‌ر به ڕوسـیا له جۆرجیا، له‌به‌ر ڕۆشـنایی دان پـیادانانی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ. لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ناوچه‌ی دابڕاوی ترانس دنیسـته‌ر له مۆڵداڤیای كردووه.