كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت باڵاترین مه‌دالیای له‌شـكری وڵات ده‌داته ئه‌ندامێـكی یه‌كه‌یه‌كی
تایبه‌تی هێزی ده‌ریایی شه‌ڕكه‌ر كه له پـێناو پاراستنی گیانی هاوجهنگاوهرانی له عێراق كوژرا.
ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی مه‌دالیا به ئه‌فسه‌ر مایكڵ مۆنسور بۆ 8 ی مانگ دیاركراوه كه له كۆشـكی سـپـی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مۆنسوری 25 سـاڵان له ڕومادی خزمه‌تی ده‌كرد له مانگی 9 ی سـاڵی 2006 كاتێـك یاخیبوویه‌ك نارنجۆكێـكی له ئه‌و و سێ ئه‌ندامانی دیكه‌ی هێزی كۆماندۆی ده‌ریایی ئه‌مریكا گرت، هێزی ده‌ریایی ده‌ڵێت مۆنسور خۆی به‌سه‌ر نارجۆكهكهدا دادابوو به‌ر له‌وه‌ی بته‌قێته‌وه. ئه‌و كوژرا و یاوه‌ره كۆماندۆكانی ڕزگاریان بوو.
مۆنسور چوارهه‌م كه‌سه مه‌دالیای شـانازی بۆ ئازایه‌تی له عێراق و ئه‌فغانستان وه‌ربگرێت. هه‌موویان له پاش مردنیان ئه‌و مهدالیایهیان پـێبهخشـرا.
ئه‌مریكا تا ئێسـتا زیاتر له 3400 مه‌دالیای شـانازی به‌خشیوه له‌وه‌تای دانانی ئه‌و مه‌دالیایه له 1861 كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكا.