دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی كورد له په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا
له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كه له به‌سره ڕووده‌دات زیاتر له نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ده‌سـتیان به‌سه‌ر به‌شـێـكی زۆری له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتووه. پاشـان ده‌ڵێت تا ئێسـتا ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات نه‌بووه له‌و شـاره‌دا حكومه‌ت بووه، وه ئێستاش حكومه‌ت له‌وێیه تا قانون جێـگیر بكات و خه‌ڵكه‌كه له ده‌ست ململانێی ئه‌و هێزانه ڕزگار بكات كه خه‌ریكی ئه‌ون زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه بخه‌نه بنده‌ستی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵـكدا بـسه‌پـێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:14 خوله‌كه.