به مه‌به‌ستی به‌شـداری له كۆبوونه‌وه‌كانی لووتكه‌یی هاوبه‌ندی ناتۆ سه‌رۆكی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێـكه‌وت به نیازی دابینكردنی پـشتیوانی له‌شـكری زیاتر بۆ ئه‌فغانسـتان. هه‌روه‌ها بڕیاره دواتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسـیا ڤلادیمیر پـوتن ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به په‌ره‌پـێـدانی ناتۆ و پلانی ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی سـیسـتیمی موشه‌كی به‌رگری له ئه‌وروپادا.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كان كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕۆمانیا سازبدرێن سه‌رۆك بوش سه‌ردانی ئۆكرانیا ده‌كات بۆ وتووێـژ ده‌رباره‌ی فراوانكردنی ئه‌ندامێتی ناتۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیدا به جۆرێـك ئۆكرانیا و جۆرجیا بگرێته‌وه.
شـایانی باسه مۆسـكۆ دژایه‌تیـيه‌كی توندی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتی ئه‌و دوو وڵاته له هاوبه‌ندی ناتۆدا كه پـێشـووتر به‌شـێـك بوون له یه‌كێتی سـۆڤێت. هه‌ردوو سه‌رۆكی ڕوسـیا ڤلادیمیر پـوتن كه مانگی پـێـنج ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی پـێدێت له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌ی هه‌ڵـبژێراوی دمیتری مێدڤێدێڤ ده‌ڵێن ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناتۆ هه‌ڕه‌شه ده‌خاته سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا.