ئه‌م مانگه بیسـتهه‌مین سـاڵیادی هێرشی كیمیاوی سه‌ر شـاری كوردی هه‌ڵه‌بجه‌یه له لایه‌ن هێزه‌كانی له‌شـكری دیكتاتۆری عێراقی سه‌دام حسێنه‌وه. ئه‌و هێرشه‌ی پـێـنج هه‌زار كوردی مه‌ده‌نی عێراقی له ماوه‌ی چه‌ند سـه‌عاتێـكدا كوشت و ده‌یه‌ها هه‌زاری تری كوێر و پـه‌كـكه‌وته و كه‌مئه‌ندام كرد. له مه‌راسـیمه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی هێرشـه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له كۆنگرس قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق له ئه‌مه‌ریكا گوتی پـێویسـته جیهان هه‌رگیز له بیری نه‌چێته‌وه:
" گرنگه یادی ئه‌و ئازاره بكرێته‌وه. بۆ ئێمه به مانگێـكی تاڵ و شیرین دائه‌نرێت، چونكه نه‌ك ته‌نها سه‌ری سـاڵه، نه‌ورۆز، نه‌ك ته‌نها پـێـنجهه‌مین سـاڵیادی ئازادكردنی عێراقه. به‌ڵـكو هه‌روه‌ها له‌م حاڵه‌ته‌دا بیسـتهه‌مین سـاڵیادی تراجیدیای هه‌ڵه‌بجه‌شه. ئێمه پـێویسـته ڕابردوومان به‌بیر بكه‌وێته‌وه. پـێویسـته ڕووداوه‌كه‌مان به‌بیر بكه‌وێته‌وه. پـێویسـته ئه‌و ڕابردووه هێز و تینمان بداتێ بۆ به‌ره‌وپـێشچوون."
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه به‌شـێـك بوو له هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی ڕژێمی سه‌دام حسێن به مه‌به‌سـتی تۆقاندنی كورده عێراقیـیه‌كان كه له به‌شـه‌كانی باكوری عێراق ده‌ژیان. له 16ی مانگی ئازاری سـاڵی 1988 دا هێزه‌كانی عێراق به گوێره‌ی فه‌رمانی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام حسێن كه له‌م دوایـیه‌دا به "عه‌لی كیمیاوی" ناسـرا هێرشـیان كرده سه‌ر هه‌ڵه‌بجه. هێزه‌كانی عێراق سه‌ره‌تا هێرشه‌كه‌یان به تۆپـباران ده‌سـتپـێـكرد كه هانی زیا له په‌نجا هه‌زار دانیشـتووانی شـاره‌كه‌ی دا له ژێر زه‌مین و په‌ناگاكان خۆیان حه‌شـار بده‌ن. له دواییدا له‌شـكری عێراق ژماره‌یه‌ك چه‌كی كیمیاوی هاویشت كه بریتیبوون له گازی خه‌رده‌ل و سـارین له دژ شـاره بێ ده‌سه‌ڵاته‌كه. به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌ڵێت " هه‌ڵه‌بجه‌ی كه زووتر سه‌نته‌رێـكی گرنگی كه‌لتوری كورده‌كان بوو له ڕۆژێـكدا به‌ره‌و سـنبوڵی تراجیدیای كورد گۆڕا."
ڕژێمی سه‌دام حسێن له‌كارخرا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی له مانگی ئازاری 2003 دا چوونه عێراقه‌وه. سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌و ناوه دۆزیـیانه‌وه له ڕاسـتیدا زۆر ترسـناك بوو:
" سه‌رۆك بوش گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ندیخانه‌ی منداڵانیان دۆزیـیه‌وه، باڵه‌خانه‌كانی ئه‌شـكه‌نجه‌دان، ژووره‌كانی ده‌سـتدرێـژیكردنه سه‌ر نامووس كه ژنانی عێراقی له به‌رده‌م خێزانه‌كانیان ته‌عه‌دای جنسـیـیان لێـده‌كرا. ڤیدیۆكانیان دۆزیـیه‌وه كه نیشـانی ئه‌دات چۆن پـیاوكوژانی ڕژێم ئه‌شـكه‌نجه‌ی ئه‌و عێراقیـیانه ئه‌ده‌ن كه ملكه‌چی سه‌دام نه‌بوون. له سه‌رانسه‌ری شـار و شـارۆچكه‌كانی عێراقدا گۆڕی كۆمه‌ڵـكوژی هه‌زاره‌ها دۆزرایه‌وه كه له لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌وه ئیعدام كرابوون."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "چونكه ئێمه هه‌ڵوێسـتمان وه‌رگرت سه‌دام حسـێن چیدی گۆڕه‌پانه‌كان به پاشـماوه‌ی پـیاو و ژن و منداڵانی بێ گوناح پـڕ ناكاته‌وه."