وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێرشـێـكی خوێناوی سه‌رزه‌نشت كرد كه له‌لایه‌ن
هێزه‌كانی ئاسایشی سوریاوه كرابووه سه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یانـنامه‌یه‌كدا ئه‌و هێرشه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد كه بووه مایه‌ی كوژرانی 3 هاوڵاتی سڤیلی كوردی سوریا، داواشی له حكومه‌تی سوریا كرد ده‌ست له سه‌ركوتكردنی دانیشـتووانی كوردی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبـگرێت. هه‌روه‌ها له به‌یانـنامه‌كه‌دا هاتووه كه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ته‌واو و سه‌ربه‌خۆ له‌و ڕووداوه ده‌كات كه له 20 ی سێ‌دا ڕوویدا، له‌و ده‌مه‌ی كورده‌كانی شـاری قامشـلوی باكوری سوریا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنی سـاڵی نوێ و به‌هار ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ حاجی عه‌فرینی ئه‌ندامی هه‌ماهه‌نگی گشـتی ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌ی دیموكراتی كوردی سوریا سـازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:37 خوله‌كه.