كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوانی پـێـنج ڕۆژی شه‌ڕ و پـێـكدادانی قورسی
نێوان هێزه‌كانی عێراقی و میلیشـیا شیعه‌كان زیادی كردووه و گه‌یشـتۆته پـتر له 200 كه‌س.
زۆربه‌ی كوژراوه‌كان له گه‌ڕه‌كی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له به‌غدای پایته‌خت بوون، واته له‌و شـوێنه‌ی كه قه‌ڵای میلیشـیاكانی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شـیعه‌ی ئاینزایی‌یه. له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژێـكی وه‌زاه‌رتی ته‌ندروسـتی عێراقی ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌م 75 كوژراون و هه‌روه‌ها نزیـكه‌ی 500 كه‌سیش له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادان و هێرشی ئاسـمانی ئه‌مریكایی برینداربوون.
هاوكات هه‌واڵی ئه‌و ده‌نگوباسه له ئارادان كه ده‌ڵێن به ده‌یان له هێزه‌كانی پـۆلیس له گه‌ڕه‌كی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له به‌غدا چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم به میلیشـیاكانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در كردووه و ده‌ڵێن ئه‌وان ناتوانن له دژی خه‌ڵـكانی خۆیان بجه‌نگن.
هاوكات له باشـوری عێراق وته‌بێژێـكی له‌شـكری به‌ریتانی تۆم هۆڵه‌وه‌ی ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكایی بنكه‌كانی میلیشـیا شیعه‌كانیان له گه‌ڕه‌كێـكی باكوری شـاری به‌سـره بۆردومان كردووه، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراوان و بریندارانی ئاكامی بۆمبارانه‌كه ده‌ستبه‌جێ نه‌زانراوه.
هاوكات گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن له میانه‌ی هێرشـێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكایی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له شـاری به‌سـره 8 كه‌س كوژراون.
له ئه‌مریكاش سه‌رۆك بوش ده‌سـتخۆشی له حكومه‌تی عێراقی كردووه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێسـتا له دژی میلیشـیا شیعه‌كاندا ده‌سـتیان پـێـكردووه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و سه‌ڵاحی پـیرۆتی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
هه‌روه‌ها په‌یامنێرێـكی تری ده‌نگی ئه‌مریكا كێنت كله‌ین له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی سه‌باره‌ت به هاوه‌ن و موشه‌كبارانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و شه‌ڕه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌در و هه‌وڵه سـیاسـیـیه‌كان بۆ كۆتایی هێنا به‌و شه‌ڕه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان شـوان سه‌عید وه‌ریگێڕاوته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌واڵ و ڕاپـۆرته‌كان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.