سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی دوا مۆڵه‌تی چه‌ك دانانی بۆ ئه‌و چه‌كداره
شیعه‌كانه درێژ كرده‌وه كه شه‌ڕی هێزه‌كانی حكومه‌ت له شـاری به‌سـره ده‌كه‌ن. هاوكاتیش هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند شـوێنێـكیان له شـاره‌كه‌دا بۆردومان كردووه.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی گوتی ئه‌و میلیشـیایانه‌ی له‌م شه‌ممه‌یه‌وه تا 8 ی مانگی چوار چه‌كه‌كانیان دابنێن ئه‌وا خه‌ڵاتێـكی دراوی ده‌كرێن. پـێشـتر وا بڕێار بوو ڕۆژی هه‌ینی دوا مۆڵه‌ت بێت و ئه‌وه‌ی تا ئه‌و واده‌یه چه‌كه‌كه‌ی دانه‌نێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی سـزای قورس ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی بۆ یه‌كه‌م جار بۆردومانی چه‌ند شـوێنێـكی شـاری به‌سـره‌یان كردووه بۆ پـشتیوانیكردن له هێزكانی پـیاده‌ی عێراق.
جێی ئاماژه پـێـكردنه زیاتر له 100 كه‌س كوژراون له‌وه‌تای له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه شه‌ڕی قورس له به‌سـره و شـوێنه‌كانی دیكه هه‌ڵـگیرسـاوه.
له به‌غداش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن نووسـینگه‌ی جێـگری سه‌رۆكی عێراق طارق ئه‌لهاشیمی
له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به‌ر خومپاره كه‌وتووه. تا ئێسـتا هیچ سه‌باره‌ت به زیانه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش داوای له فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وز كردووه له ناو باڵه‌خانه بته‌وه‌كاندا بمێنـنه‌وه. شـایانی باسه له‌م هه‌فته‌یه‌دا 2 ئه‌مریكایی به هێرشـێكی ڕۆكێت له‌و ناوچه‌ی سه‌وزه كوژران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنێـكی سێ ڕۆژی هاتوچۆیان له به‌غدا داوه له هه‌وڵێـك بۆ ڕێـگه‌گرتن له ته‌شـنه‌كردنی شه‌ڕه‌كان. به‌پـێی ئه‌و بڕیاره تا كاتژمێر 5 ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هیچ ئۆتۆمبیلێـك و هاوڵاتیـیه‌ك بۆی نیـیه به‌بێ مۆڵه‌ت بێته ده‌ره‌وه.