سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلای سـاركۆزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون
سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندی پـته‌وی نێوان وڵاته‌كانیان دووپات كرده‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز سـاركۆزی كۆتایی به سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی بۆ به‌ریتانیا هێنا و تیایدا به‌ڵێنی هاریكاری زیاتر و په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نی پته‌وتر دا له‌و ده‌مه‌ی كه ئه‌وروپا به‌ره‌و ڕووی به‌ربه‌ركانی جیهانی نوێ ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌گه‌ری هاوبه‌شـدا به‌ڕێز بڕاون گوتی سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا بۆ به‌ریتانیا مایه‌ی بایه‌خی په‌یوه‌ندی چالاكی نێوانیانه.
پـێشووتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو سه‌ركرده داوای ئاشـكرایی گه‌وره‌تریان كرد له ناو بازاڕه‌كانی دارایی جیهاندا.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلای سـاركۆزی و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون داوایان له بانكه‌كان كرد كه ته‌واوی زه‌ره‌ره‌كانیان بخه‌نه ڕوو ئه‌وانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئێسـتاوه دووچاری بوونه‌ته‌وه.
هه‌ردوو سه‌ركرده جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ڕوونی و ئاشـكرایی بازاڕه‌كانی دارایی كرد له هه‌وڵێـكدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی كه به‌هۆی پاره‌ی خانووبه‌ره‌ی ئه‌مریكاوه هاتۆته گۆڕێ.