له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه هێزه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆی عێراق به
سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تێـكی گه‌وره‌ی له‌شـكری له‌دژی میلیشـاكانی ناو شـاری به‌سـره كردووه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌و پاشـاگه‌ردانیـیه‌ی ئه‌و شـاره سـتراتیژیـیه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه.
بۆ زانینی ورده‌كاری مه‌سه‌له‌كه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ناظم ئه‌لجابری ڕۆژنامه‌نووس له به‌شی ڕاگه‌یاندنی شـاری به‌سـره سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ئاماده‌كردووه.
ناظم ئه‌لجابری ده‌ڵێت ئه‌م ڕووداوانه و ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه ئاسـایشـیانه ته‌نها جێی سه‌رسوڕمانی ڕای گشتی خه‌ڵـكی به‌سـره نه‌بووه به‌ڵكو جێی سه‌رسوڕمانی لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كان و ڕێـكخراوه‌كانی شـاره‌كه‌ش بووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.