سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراوی ڕوسـیا دمیتری مێدڤێدێڤ ده‌ڵێت ئه‌ركی قورسی ڕووبه‌ڕووی
وڵاته‌كه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتنی ئابوری ئه‌م دوایـیانه بۆ پـرۆگرامی كۆمه‌ڵایه‌تیش بگوازرێته‌وه. ئه‌و داوای له وڵاتیـیانی كرد ڕێز له ده‌سه‌ڵاتی یاسا بگرن.
له وتووێـژی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانیایی فاینانشـیاڵ تایمز به‌ڕێز مێدڤێدێڤ گوتی ڕوسـیا ده‌بێت ئه‌و گرانیـیه زۆره‌ی له وڵات هه‌یه و له ئه‌نجام گرفتی جیهانی ئابوریـیه كه‌م بكاته‌وه. گوتیشی ده‌بێت ڕوسـیا سه‌رمایه له‌سه‌ر پـرۆگرامه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك خانووبه‌ره و باری ته‌ندروسـتی و په‌روه‌رده‌ی وڵاتیـیان بنێته‌وه و هه‌روه‌ها داوای نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵیشی كرد.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كانی ده‌ره‌وه به‌ڕێز مێدڤێدێڤ داوای له ناتۆ كرد ڕێـگه‌ی ئه‌ندامێتی به ئۆكراین و گورجسـتان نه‌دات، گوتی چونكه ئه‌گه‌ر ڕێـگایان پـێبدرێت ئه‌وا زیان له ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌دات، وه گوتیشی مۆسـكۆ ئاماده‌یه بیر له به‌رنامه‌ی ئه‌مریكا بۆ سـازكردنی سـیسـتمی به‌رگری موشه‌كی له ئه‌وروپای ناوه‌ندی بكاته‌وه، به‌ڵام هۆشـداری دا له‌دژی به‌رنامه‌یه‌كی موشه‌كی كه ئه‌و پـێی گوت هاوسه‌نگی ناسـكی هێزه‌كان و هه‌روه‌ها سـازگه‌كانی له‌شـكری له هه‌رێمه‌كه تێـكده‌دات.