دوای ئه‌وه‌ی شـاری به‌سـره بووه گۆڕه‌پانی ناكۆكی و پـێـكدادانی گروپه شـیعه‌كانی
عێراق، حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا به زه‌بری هێز ئاسایش بۆ ئه‌و شـاره گرنگه‌ی عێراق بگێڕێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ش خودی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی گه‌یشتۆته ئه‌و شـاره تاكو له نزیـكه‌وه سه‌رپه‌رشـتی هه‌ڵمه‌ته‌كه بكات.
به‌ڵام به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌در له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئێسـتا گرژیـیه‌كان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عێراقیشی گرتۆته‌وه، بۆیه ده‌بوایه حكومه‌ت به ڕێی سـیاسی دۆسێی شـاری به‌سـره‌ی چاره‌سه‌ر بكردایه.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:40 خوله‌كه.