مه‌لای شـیعه‌ی توندڕه‌وی عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی شۆڕشێـكی سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌كات له‌و ده‌مه‌ی كه هێزه‌كانی ئاسـایشی عێراق له شه‌ڕێـكی سه‌ختی میلیشـیای سـوپای ئه‌لمه‌هدی‌دان.
ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن یه‌كێـك له هاوه‌ڵه‌كانی ئه‌لسه‌در خوێندرایه‌وه هاتووه موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌سـت به شـۆڕشـگێڕان ده‌كات ئه‌گه‌ر هێرشـه‌كان دژی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ڕانه‌گیرێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵـێن له ئاكامی شه‌ڕێـكی سه‌ختی نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی
حكومه‌ت و چه‌كدارانی میلیشـیای ئه‌لسه‌در له شـاری به‌سـره‌ی باشوری عێراق به‌لای كه‌م 4 كه‌س كوژران و 18 كه‌سی تریش برینداربوون.
شـایانی باسه بۆ یه‌ك ڕۆژ ده‌چێت هه‌ڵـمه‌تێـكی له‌شـكری به‌رفراوان له دژی میلیشــیاكان له باشوری عێراق كه‌وتۆته گه‌ڕ. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن كه‌مێـك دوای كه‌وتنه گه‌ڕی ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته له شـاری به‌سـره دوكه‌ڵ له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و شـاره به‌دیـكراوه.
له لای خۆیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شـكری به‌ریتانیا له پارێزگای به‌سـره ده‌ڵـێن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی گه‌یشـته ئه‌و شـاره بۆ سه‌رپه‌رشـتیـكردنی هه‌ڵـمه‌ته له‌شـكریـیه‌كان.