سه‌رۆك وه‌زیری نوێی پاكسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی داویكرد ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ئه‌و
دادوه‌رانه ئازادبكرێن كه پاش ڕاگه‌یاندنی حاڵه‌تی ته‌نگه‌تاوی وڵات له لایه‌ن په‌روێز موشـه‌ڕه‌فه‌وه ده‌سـتگیركران.
گه‌یلانی ئه‌م قسـانه‌ی به ماوه‌یه‌كی كورت پاش هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی كرد كه ئه‌ویان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیری نوێی وڵات هه‌ڵـبژارد. گه‌یلانی كاندیدی پارتی گه‌لی پاكسـتانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی كوژراو بێنه‌زیر بۆتۆیه و پـێشـتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه و هاوڕێـیه‌كی نزیـكی عاسف عه‌لی زارداری‌یشه.
به شێوه‌یه‌كی فراون چاوه‌ڕوان ده‌كرا گه‌یلانی له هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتیـیه‌كه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانیان زۆرێنه‌ن له په‌رله‌ماندا پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی دوو.
له كاتی كه دووهه‌م جار خاتوو بۆتۆ بوو به سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتان گه‌یلانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو و هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ندین سـاڵیشی له زیندان به‌سه‌ر برد به تاوانی گه‌نده‌ڵی كه ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌و تاوانه له‌به‌ر بیروڕای سـیاسی خرابووه پاڵی.