جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی ده‌ڵێت حه‌ماس به پـشتیوانی ئێران و سـوریا
هه‌وڵی ڕاگرتنی دانوسـتاندنه‌كانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌دات.
ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی لـێـدوانه‌كانی بۆ په‌یامنێران دیـك چه‌ینی گوتی به‌ڵـگه هه‌یه كه‌وا ئێران و سوریا پشتیوانی حه‌ماس ده‌كه‌ن، وه هه‌ردووكیانیشی تاوانباركرد به‌وه‌ی چی له توانایاندایه ده‌یكه‌ن بۆ تێـكدانی پـرۆسه‌ی ئاشـتی. دیـك چه‌ینی ئه‌مانه‌ی گوت پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت.
بڕیاره هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌ك دوا ویستگه‌ی گه‌شته نۆ ڕۆژیـیه‌كه‌ی به‌ڕێز دیـك چه‌ینی بگاته ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا. پـێشـبینی ده‌كرێت داوا له توركیا بكات یارمه‌تی بدات له شه‌ڕی دژی تاڵیبان له ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها له دانوسـتاندنه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێن بۆ كۆتایی هێنان به پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران. جێی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌نكه‌ره په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و پـشتی پێ به‌سـتووه بۆ دابینـكردنی زۆربه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی.