جه‌لیل كایه پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت هێزه‌كانی پـۆلیسی توركیا له شـاری وان هێرشـیان كردۆته سه‌ر
ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ژماره‌یه‌كیان لێ برینداركردوون كه یه‌كێـكیان ئه‌ندام په‌رله‌مانه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی تریشـیان ده‌سـتگیركردووه. ده‌شڵێت شـاندێـكی ئیتالیش كه بۆ چاودێریـكردنی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كان هاتبوون ئه‌وانیش ده‌سـتگیركراون و وه‌ك ده‌ڵێن یه‌كێـكیشیان برینداركراوه.
پاشـان جه‌لیل كایه باس له ناوچه‌ی جۆله‌مێرگیش ده‌كات و ده‌ڵێت به هه‌مان شـێوه پـۆلیس په‌لاماری خه‌ڵـكه‌كه‌ی داوه و به ده‌یان كه‌سی لێ برینداركردوون و ده‌شڵێت سه‌رۆكی شـاره‌وانی هه‌كاری گوتوویه‌تی ژماره‌ی برینداران زۆر له‌وه زیاتره كه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا باسی لێوه ده‌كه‌ن.
دواتر جه‌لیل كایه باس له به‌ڵـێنه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌كات كه گوتبووی 12 ملیار دۆلار له ماوه‌ی پـێنج سـاڵدا بۆ ناوچه كوردیـیه‌كانی خه‌رج ده‌كه‌ین، جه‌لیل كایه ده‌ڵێت ئه‌ردۆگان باسی شـتێـكی نوێی نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كات ته‌نها دروسـتكردنی به‌نداوه كه ده‌بێته مایه‌ی نوقم بوونی ناوچه كوردیـیه‌كان و ئاواره‌بوونی دانیشـتووانه‌كه‌ی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.