هێزه‌كانی پـۆلیسی توركیا وا بۆ دوو ڕۆژه به گژ خۆپـیشـاندرانی كورددا ده‌چنه‌وه،
ئه‌مه‌ش هاوكاتی ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی بۆنه‌ی سـاڵی نوێی كوردی گۆڕان بۆ خۆپـیشـاندانی پـشـتیوانیكردن له سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد.
ڕۆژی شه‌ممه گرژیـیه‌كان شـاری وانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیاشی گرته‌وه كه تیایدا گروپی گه‌وره‌ی خۆپـیشـانده‌ران به‌ردبارانی هێزه‌كانی پـۆلیسی توركیان كرد. پـۆلیسی توركیش به لێـدانی خۆپـیشـانده‌ران به دار و به‌كارهێنانی گازی فرمێـسـك ڕێژ وه‌ڵامی خۆپـیشـانده‌رانانی دایه‌وه تا بڵاوه به نزیكه‌ی ئه‌و 3 هه‌زار كه‌سه بكات كه كۆبووبوونه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌نه‌تۆلیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند كه‌وا به لایه‌نی كه‌م 60 كه‌س برینداربوون كه ژمـاره‌یه‌كیان پـۆلیسن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپـیشـانده‌ران ده‌ستگیركراون.
هاوكات له شـاری هه‌كاریش پـێـكدادان ڕوویدا.
جه‌لیل كایه كه بزاڤكارێـكی كوردی مافه‌كانی مرۆڤه له توركیا ده‌ڵێت تاكو ئێسـتا له شـاری وان 69 كه‌س برینداربوون و 20 یان به گولـله‌ی هێزه‌كانی پـۆلیس برینداركراون و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 70 كه‌سیش ده‌ستگیركراون. ده‌شڵێت له نێو برینداره‌كاندا 14 پـۆلیس هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه و سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه‌ی قامشـلو گروپـێـكی سوریای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسـایشی سوریا 3 كوردیان كوشـتووه كه به‌شـداریـیان له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا كردووه له نزیـك سـنووری توركیا.
ڕێـكخراوه‌كه ده‌ڵێت پاش ده‌مه‌قاڵێـیه‌ك له نێوان ئاهه‌نگ گێڕان و هێزه‌كانی پـۆلیس له شـاری قامشلو، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌سـتیان به ته‌قه‌كردن كردووه و هه‌روه‌ها 5 كه‌سی تریشـیان برینداركردووه.
له هه‌رێمی كوردسـتانیش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركرد و تیایدا ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی قامشلوی سه‌رزه‌نشت كرد.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌واڵ و ڕاپـۆرته‌كان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.