هێزه‌كانی پـۆلیسی توركی دژه ئاژاوه ڕۆژی شه‌ممه وا بۆ دووهه‌م ڕۆژه ده‌چنه‌وه به گژ
خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی كورده‌كان، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی بۆنه‌ی سـاڵی نوێی كوردی گۆڕان بۆ خۆپـیشـاندانی توندوتیژ ئامێز.
كاری توندوتیژی به تایبه‌ت شـاری وانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیای گرته‌وه كه تیایدا گروپی گه‌وره‌ی خۆپـیشـانده‌رانی ناڕه‌زا به‌ردبارانی هێزه‌كانی پـۆلیسی توركیـیان كرد. پـۆلیسی توركیش به لێـدانی خۆپـیشـانده‌ران به دار و به‌كارهێنانی گازی فرمێـسـك ڕێژ وه‌ڵامی خۆپـیشـانده‌رانیان دایه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی به ده‌یان هه‌زار كورد ئاهه‌نگی بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان ســازدا كه گوزارشت له سـاڵی نوێ و هاتنی به‌هار ده‌كات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌نادۆڵی ده‌وڵه‌تی توركیا Anatolia ده‌ڵێت له میانه‌ی پـێـكدادانی خۆپـیشـانده‌رانی كورد و هێزه‌كانی پـۆلیس 9 پـۆلیسی توركی برینداربوون و هه‌روه‌ها 16 كه‌سیش ده‌سـتگیركراون.