كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵـێن جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی و شـا عه‌بدوڵڵای
عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه باسـیان له چۆنێتی مامه‌ڵـه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا كرد.
ئه‌و دوو ڕێبه‌ره له ڕۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ینی له ئه‌فغانسـتانه‌وه گه‌یشـته عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌ینی و شـا عه‌بدوڵڵا باسـیان له چۆنێـتی باشـتركردنی بازاڕی ئێسـتا و هه‌روه‌ها پـێدوایسـتیـیه‌كان بۆ داهاتوو كرد.
سه‌رۆك بوش داوای له عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه و ئه‌ندامانی تری ڕێـكخراوی ئۆپـیـك كرد كه به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد بكه‌ن. له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێـك له 100 دۆلار تێـپـه‌ڕ بوو.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌ینی و شـا عه‌بدوڵڵا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا باسـیان له چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر كردووه له ناویاندا مه‌سه‌له‌ی ئیسـرائیل و فه‌له‌سـتنیـیه‌كان و نیگه‌رانیـیه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌سه‌له‌كانی دوو لایه‌نه.