هاوكاتی ئه‌وه‌ی كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردسـتان له شـاری قامشـلو ئاهه‌نگی نه‌ورۆزیان
ده‌گێڕا هێزه ئاسایشـیـیه‌كانی حكومه‌تی سـوریا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و به‌ر گولـله‌یان ده‌ده‌ن و له ئاكامدا 3 كه‌س ده‌كوژرێن و 4 كه‌سی تریش بریندار ده‌بن و یه‌كێـكیان باری ته‌ندروسـتی خراپه.
بۆ زانینی زیاتر سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كه‌ره‌م ئیبراهیم یوسف كردووه كه یه‌كێـكه له برینداره‌كان.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تی سوریا نه‌یهیشـتووه خوێن به برینداره‌كان بـبه‌خشن كه‌ره‌م ئیبراهیم یوسف ده‌ڵێت نه‌ك هه‌ر ته‌نها ڕێـگه‌یان له خۆێن به‌خشین گرتووه به‌ڵـكو هێزه‌كانی ئاسایش له شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی فه‌رماندا بڵاوبوونه‌ته‌وه كه برینداره‌كانی لێـیه و ناهێڵن كه‌س سه‌ردانیشـیان بكات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.