سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و ڕازیـیه له ڕه‌وشی سـیاسی ناو عێراق پاش تـێپـه‌ڕبوونی 5 سـاڵ
به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و وڵاته، به‌ڵام گوتی هێشـتا به ته‌واوه‌تی قایل نیـیه چونكه ڕه‌وشه‌كه كاری زیاتری گه‌ره‌كه.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی ڕاگه‌یاندنی فارسی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و ڕازیـیه به به‌دیـكردنی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسی له عێراقدا.
به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی یه‌كێـك له‌و گرفتانه‌ی كه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و وڵاته ده‌بنه‌وه له ڕێـگه‌ی كارێـگه‌ری ناهه‌مواری ئێرانه‌وه دێن، هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك به به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئێرانی له لایه‌ن توندڕه‌وانی ناو عێراقه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا سه‌رۆك گوتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه به‌رقه‌رابوونی ئاشـتی له عێراقدا به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی خه‌ڵـكی ئێرانی تیادایه.
شـایانی باسه هه‌ر ڕۆژی چوراشه‌ممه له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له وتارێـكدا سه‌رۆك بوش داكۆكی له شه‌ڕی عێراق كرد و هۆشـداریشی دژی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دا كه ده‌بێت به مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی تێرۆریسـتان.