كورد و ئێرانی و ئه‌فغانی و ئازه‌ری و میـلـله‌تانی تری باشور و ناوه‌ندی ئاسـیا ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێـڕن به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری سـاڵی نوێ و یه‌كه‌م ڕۆژی به‌هار.
دره‌نگانێـكی ڕۆژی چوراشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌كی كۆشـكی سـپـیدا سه‌رۆكی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوش پـیرۆزبایی له ملیۆنه‌ها كه‌س كرد له جیهاندا به‌و بۆنه‌یه‌وه. به‌ڕێز بوش پـیرۆزبایی خۆی ئاڕاسـته‌ی ئه‌وانه كرد له ئێران و عێراق و ئه‌فغانسـتان و توركیا و پاكسـتان و هیندسـتان و ناوه‌ندی هه‌رێمی ئاسـیادا كه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌ندامانی خێزان و هاوڕێـیان و دۆستان پـێـكڕا به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه وه‌كو ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ڕووداوه‌كانی مێژوو، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگ گـێڕانی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ. له‌و به‌یانـنامه‌یه‌دا سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شـانازه به‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه كه تیایدا كه‌سـان له بنه‌مای كه‌لـتوری جیاوازه‌وه ده‌توانن نه‌ریتی خۆیان بده‌ن به نه‌وه‌كانی ئاینده.
جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له هه‌زاران سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و به هاتنی كه‌ش‌وهه‌وای به‌هار ده‌سـتپـێده‌كات، له‌و ده‌مه‌ی كه خۆر ڕاسـته‌وخۆ ده‌چێته ئاستی هێـڵی ناوه‌ڕاستی زه‌وی.