بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ڕاده‌ی سـوودی به ئاسـتی 0.75% كه‌م كرده‌وه له هه‌وڵـێـكدا بۆ
بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و خۆلادان له سسـتی ئابوری گه‌وره‌ترین وڵاتی ئابوری جیهان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی بانكی فیدراڵی ئه‌مریكی ڕاده‌ی سـوود به ئاستی 2.25% كه‌م كرده‌وه كه ده‌كاته كه‌مترین ئاستی له‌وه‌ته‌ی مانگی دووی سـاڵی 2005 وه. له به‌یانـنامه‌یه‌كدا بانكی فیدراڵی ڕایگه‌یاند كه هێشـتا نیگه‌رانی هه‌یه سه‌باره‌ت به خاوی گه‌شه‌كردنی ئابوری و گومان له‌سه‌ر ڕوودانی سـسـتی ئابوری.
له لایه‌كی دیكه‌وه بانكه‌كانی Goldman Sachs و Lehman Brothers وه‌گه‌ڕخه‌ری سه‌رمایه‌ی ئه‌مریكی بوژانه‌وه‌یان به‌خۆوه بینی، وه بوون به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكانی سه‌هم و سه‌نه‌د.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه زۆربه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ی دڵنیا كرده‌وه دوای ته‌نها دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی بانكی Bear Stearns ئه‌مریكا له‌به‌ر په‌كـكه‌وتنی ئابوری فرۆشـرا به بانكی J.P. Morgan Chase له سه‌ودایه‌كدا كه له لایه‌ن بانكی فیدراڵی ئه‌مریكاوه نه‌خشه‌ی بۆ كێشـرابوو.