ڕكه‌به‌ری دیموكراته‌كان بۆ كاندیدێتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا باراك ئۆباما جارێـكی
دیكه لـێدوانی مشـتومڕ له‌سه‌ری قه‌شه‌ی ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی كه له مێژ ئاماده‌ی ده‌بوو سه‌رزه‌نشت كرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـكدا له سـتانی په‌نسلڤه‌ینیا ئۆباما ڕایگه‌یاند كه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا مشـتومڕ سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌ز دووبه‌ركی ناوه‌ته‌وه، گوتیشی ڕه‌گه‌ز كێشه‌یه‌كه ناتوانرێت پـشـتگوێ بخرێت.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی وتاری قه‌شه‌ی ڕێزدار جێرمایه ڕایت به ته‌واوه‌تی بۆچوونێـكی چه‌ماوه‌ی له ئه‌مریكا ده‌ربڕی.
شـایانی باسه له ڤیدیۆیه‌كی سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت قه‌شه‌ی ناوبراو وتارێـك بۆ ئاماده‌بووان ده‌دات و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه گوایه ئه‌مریكا وڵاتێـكی تێرۆریسته و ڕێبازه‌كانیشی بوون به‌هۆی قه‌ومانی هێرشی تێرۆریسـتی یازده‌ی نۆی سـاڵی 2001 .
ئۆباما گوتی لێدوانی له‌و جۆره زیان به هه‌موو كه‌سـێـك ده‌گه‌یه‌نێت به‌بێ گوێدان به ڕه‌گه‌زیان.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵن له واشـنتنه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان هێرۆ زه‌نگه‌نه و كاوه كرمانج وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:05 خوله‌كه.