كه‌شـتیوانی ویسـتگه‌ی واڵایی ئاسـمانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئامێرێـكی ڕۆبۆتی كه‌نه‌دیـیان
دامه‌زراند بۆ یارمه‌تی كاری چاكـكردنه‌وه و پـێـكهێنان له داهاتوودا له ده‌زگای واڵایی ناو ئاسـماندا.
دوو كه‌شـتیوانی كه‌شـتی ئه‌مریكی ناسـراو به ئێندێڤه‌ر له ماوه‌ی 7 كاتژمێردا له ده‌ره‌وه‌ی كه‌شـتیـیه‌كه‌یان ئه‌و ڕۆبۆته‌یان دامه‌زراند، ناسراو به دێـكسته‌ر، ئه‌وه‌ی به دیوی ده‌ره‌وه‌ی ویسـتگه‌ی واڵایی ئاسـمانی به‌سـتراوه. هه‌روه‌ها كه‌شـتیوانان تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زانسـتیـیان ئه‌نجام دا.
شـایانی باسه ئه‌مه سێهه‌م ئه‌ركی كه‌شـتی ئێندێڤه‌ر كه 12 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له ویسـتگه‌ی واڵایی ئاسـمانی و له ئه‌ركی پـێشـوویدا كه‌شتیوانان عه‌مبارێـكی كه‌ره‌سـته‌یان به‌و ویسـتگه‌ی به‌سـته‌وه بۆ تاقیگه‌یه‌كی ژاپـۆنی كه بڕیاره له لایه‌ن كه‌شـتیـیه‌كی تره‌وه له مانگی پـێـنجی داهاتوودا به ویسـتگه‌ی واڵایی ئاســمانیدا بگات.