سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش سه‌دا كه‌مه‌ری ئه‌مریكایی پاكسـتانی ده‌سـتنیشـان كردووه بۆ نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی له ڕێـكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به‌ڕێز كه‌مه‌ر كارێـكی گرنگی هه‌یه ئه‌نجامی بدات:
" ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه بۆ جیهانی ئیسـلامی ڕوون بكاته‌وه ئه‌مریكا هاوڕێـیانه و هاوڕێی ئازادی و ئاشـتیـیانه، وه ئه‌وه‌ی كه ئێمه نرخی ئاین ده‌زانین و ئێمه ڕێزی تا ئه‌و ڕاده‌یه لێ‌ده‌گرین كه بڕوامان وایه هه‌موو كه‌سێـك ده‌بێت بتوانێت په‌یڕه‌وی ئاین به‌و جۆره‌ی كه خۆی په‌سه‌ندێتی بیكات."
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و نوێنه‌ره تایبه‌ته یارمه‌تی پـێشـخسـتنی تێـگه‌یشتنی باشـتر له نێوان ئه‌مریكا و جیهانی ئیسـلامی ده‌دات:
" به هه‌ڵه تێـگه‌یشـتنی زۆر سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا هه‌یه و سـه‌دا كه‌مه‌ر ده‌بێته به‌شـێـك له‌و هه‌وڵه‌ی ئێمه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاسـتیـیانه."
سه‌دا كه‌مه‌ر كه له سـاڵی 1951 له شـاری كراچی پاكسـتان له‌دایـكبووه له سـاڵی 1978 هاتۆته وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له سـاڵی 1986 وه هاوڵاتی ئه‌مریكایه. به‌ر له ده‌سـتنیشـانكردنی بۆ ئه‌م پـۆسته‌ی به‌ڕێز كه‌مه‌ر كاردار و سه‌رمایه‌دار بوو له ئۆستنی ته‌كسـاس. ئه‌و یازده كۆمپـانیای ته‌كنه‌لۆژی دامه‌زراندووه و له ڕێـكـخراوه‌كانی مه‌ده‌نی و ڕێـكخراوه‌كانی خێرخوازیشدا چالاك بووه.
به‌ڕێز كه‌مه‌ر په‌یوه‌سـته به به‌كارهێنانی ڕابردووی فره كه‌لتوری خۆی و هه‌روه‌ها له بواری چڕوپـڕی بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها شـاره‌زایی سـیاسی بۆ پـێشـه‌وه‌بردنی هاوكاری نێوان كه‌لتوره‌كان و هه‌روه‌ها بۆ پـشتگیری له به‌ره‌وپـێشـبردنی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی و هاوكاریكردنی له به‌ره‌وپـێشبردنی وتووێـژی سوودمه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵـگا ئاینیـیه‌كانی جیهاندا. ناوبراو له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێـكخراوی لێـكۆڵینه‌وه‌كانی ئاینی له ته‌كسـاس كاریكردووه.
ڕێـكخراوی كۆنفرانسی ئیسـلامی ڕێـكخراوێـكی نێوحكومه‌تیـیه كه په‌نجا و حه‌وت وڵات تیایدا ئه‌ندامه. ئه‌و ڕێـكخراوه په‌یوه‌ندیـیه‌كی ڕاوێژكاری و هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێـكخراوه‌كانی تری نێوحكومه‌تی هه‌یه.
نوێنه‌ری تایبه‌ت كه‌مه‌ر له‌گه‌ڵ سـكرتێری گشـتی كۆنفرانسی ئیسـلامی پـرۆفیسـۆر ئیكمالئه‌دین ئیحسـانئۆغلوو كۆبۆوه و جه‌ختی له‌سه‌ر وابه‌سـته‌یی ئه‌مریكا بۆ به‌شـداریكردنی له نێو جیهانی ئیسـلامیدا كرد. له‌و به‌یانـنامه‌یه‌ی له لایه‌ن ڕێـكخراوی كۆنفرانسی ئیسـلامی ڕاگه‌یه‌ندرا هاتووه كه "سـكرتێری گشتی سـتایشی ده‌سـتپـێشـخه‌ری ئه‌مریكای بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسـلامی به شـێوه‌یه‌كی پـۆزێتیڤانه كرد." هه‌روه‌ها ده‌سـتنیشـانكردنی به‌ڕێز كه‌مه‌ر وه‌ك نێردراوی تایبه‌ت به هه‌نگاوێـكی گرنگ داده‌نێت. سـكرتێری گشتی ڕێـكخراوی كۆنفرانسی ئیسلامی بانگهێشتی به‌ڕێز كه‌مه‌ری بۆ به‌شـداریكردن له 11 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی له داكاری سـینیگال له‌م مانگه‌دا كرد.