كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له كۆســۆڤۆ 3 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و 2 سه‌ربازی ناتۆ برینداربوون، ئه‌وه‌ش له‌و ده‌مه‌دا بووه كه داویانه به‌سه‌ر دادگایه‌كدا كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵـێـك خۆپـیشـانده‌ری سڕبی دژ به جیابوونه‌وه‌ی كۆسـۆڤۆ له سڕبیا داگیركرابوو. هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌م 20 خۆپـیشـانده‌ری سـڕبیش برینداربوون.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـتیفان بۆس له بۆداپـێستی پایته‌ختی هه‌نگاریاوه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و پـێـكدادانه‌ی شـارۆچكه‌ی میترۆڤیچا به‌دترین ڕووداو بووه له‌وه‌ته‌ی كۆسـۆڤۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆی له مانگی ڕابردووه‌وه ڕاگه‌یاندووه.
هاوكارمان شـوان سه‌عید درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كودری.
پـۆلیسی خۆجێی ده‌ڵێت كارمه‌ندانی ناتۆ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك برینداربوون كاتێـك ده‌سـتیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی دادگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گرته‌وه له باكوری شـارۆچكه‌ی میترۆڤیچا ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانی دژ به سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ داگیركرابوو.
ههڵـمهتهكان به ئابڵۆقه‌دانی ئاشـتی پارێزانی ناتۆ به زرێپـۆشه‌وه بۆ ئه‌و باڵه‌خانه‌یه ده‌ستیـپـێـكرد. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵـێن دوای ئه‌وه هێزی پـۆلیسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پاڵـپشـتی سه‌ربازانی ناتۆ چوونه ناو باڵهخانهكهوه و خۆپـیشـانده‌ره سـڕبهكانیان لێ ده‌ركرد.
به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر به‌ردبارانی پـۆلیسی دژ به ئاژاوه‌یان ده‌كرد، ئه‌وانیش به گازی فرمێسـك ڕێژ و بـۆمبی ده‌نگ بڵاوه‌یان به خۆپـیشـانده‌ران ده‌كرد كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن زیاتر له 100 كه‌س له ئاكامی گازی فرمێسـك ڕێژ چاره‌سه‌ر كراون.
ئه‌م خۆپـیشـاندانه یه‌كێـكه له خراپـترین خۆپـیشـاندان له‌وه‌ته‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆ له سـڕبیا له مانگی دووی ڕابردوودا.
نوێنه‌ری پـێشـووی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی به‌ڵـكان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێسـتای سـوید كارڵ بڵدت هۆشـداری ئاكامی خراپی ئه‌و ڕووداوه‌ی دا.
كارڵ بڵدت گوتی" من له‌سه‌ر پـردی میترۆڤیچا بووم. جیابوونه‌وه‌ی كۆسـۆڤۆ زۆر ده‌خاێنێت و پـشـوو درێژیـیهكی زۆرمان پـێویسته."
شـایانی باسه به‌لگراد كۆسـۆڤۆ به خاكی خۆی ده‌زانێت و سه‌ربه‌خۆیشی به پـێشـێلـكردنی قانونی نێونه‌ته‌وه‌یی داده‌نێت. به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا دانیان به سه‌ربه‌خۆیی كۆسـۆڤۆدا ناوه.
له پـێـكدادانێـكدا له‌گه‌ڵ سڕبه‌كانی كۆسۆڤۆ ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناتۆ بریندار ده‌بن
- Stefan Bos