جێـگری سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی كه ئێسـتا به سه‌ردانێـك
له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ڵێت هاوكاری و پـشتگیری ئه‌مریكا بۆ عێراق كه‌م نابێته‌وه.
دیـك چه‌ینی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی له به‌غدا ئه‌م تێبینی‌یه‌ی ڕاگه‌یاند. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی و جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتووێـژیان له‌سه‌ر چاكبوونی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و چه‌ندان بابه‌تی دیكه كرد.
دیـك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ده‌مێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به سه‌ردانێـكی پـێش وه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشـته به‌غدا و له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تره‌یه‌سی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆبۆوه. به ماوه‌یه‌كی كه‌میش دوای گه‌یشتنی دیـك چه‌ینی بۆ به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌غدای پایته‌ختی هه‌ژاند، به‌ڵام چه‌ند ورده‌كاریـیه‌كی كه‌م له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ئاشـكرا كرا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌ردانه‌كه‌ی دیـك چه‌ینی بۆ عێراق به‌شـێـكه له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه تیایدا سه‌ردانی عه‌مـمان و عه‌ره‌بسـتانی سـعودی و ئیسـرائیل و كه‌ناری ڕۆژئاوا و هه‌روه‌ها توركیا ده‌كات.
له لایه‌كی تره‌وه جۆن مه‌كـكه‌ینی سـیناتۆری كۆماری و پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به سه‌ردانێـك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاسـتیـیه‌كان گه‌یشتۆته عێراق و چاوی به نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی كه‌وتووه.