شـاری سه‌رده‌شـتی كوردسـتانی ئێرانیش وه‌كو شـاری هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن فڕۆكه
جه‌نگیـیه‌كانی ڕژێمی عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسێنه‌وه كیمیاباران كراوه.
خانم له‌یلا كه‌ریمیان كه هاوڵاتیـیه‌كی شـاری سه‌رده‌شـته سه‌رزه‌نشتی ڕژێمی ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت پـێش كیمیابارانی شـاره‌كه‌یان حكومه‌تی ئێران زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كه هه‌بووه، به‌ڵام هاوڵاتـیـیانی لێ ئاگادار نه‌كردۆته‌وه. ده‌شـڵێت تا ئێستاش هیچ ئاوه‌ڕێـكی له زیان پـێـگه‌یشتووانی ئه‌و كاره‌ساته نه‌داوه‌ته‌وه.
ئێستا خانم له‌یلا كه‌ریمیان ده‌یه‌وێت دۆزه‌كه بگه‌یه‌نێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.