كورده‌كانی عێراق بیره‌وه‌ری 20 هه‌مین سـاڵیادی هێرشێـكی كیمیاوی هێزه‌كانی سه‌دام
حسـێن ده‌كه‌نه‌وه كه تیایدا 5 هه‌زار كورد كوژران.
حكومه‌تی سه‌دام له ڕۆژی 16 ی ئاداری 1988 فه‌رمانی دا به هێرشـێـكی گازی ژه‌هراوی بۆ سه‌ر شـاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك به‌شـێـك له شـاڵاوێـكی بۆ له‌ناوبردنی به‌رهه‌ڵـستكارانی له هه‌رێمی كوردی باكوری عێراق.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسـا ڕایگه‌یاند كه‌سوكاری قوربانیـیه‌كان وئه‌و كه‌سـانه‌ی له‌و هێرشـه‌دا ڕزگاریان بووه بۆ ڕێزلێنان له قوربانیـیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها داواكاریـیه‌كانیان بۆ قه‌ربووكردنه‌وه و له‌سـێداره‌دانی به‌رپـرسـانی ئه‌و تاوانه بۆ حكومه‌ت نوێ كردۆته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه دادگایه‌كی عێراق حوكمی له‌سـێداره‌دانی بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام حسێن ده‌ركرد له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشـتیـكردنی ئه‌و كوشـتنكاریـیانه‌ی كه تیایدا مه‌زه‌نده ده‌كرێت 180 هه‌زار كورد كوژرابن.
عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید له‌به‌ر به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی ناوی عه‌لی كیمیاوی بۆ بڕایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق مانگی ڕابردوو حوكمی له‌سـێداره‌دانی عه‌لی كیمیاوی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام به‌هۆی كێشـه‌ی قانونی جێبه‌جێـكردنه‌كه‌ی دواخراوه.
سه‌باره‌ت به مه‌راسـیمه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شـاری هه‌ڵه‌بجه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له سـلێمانیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.